گۆران: لەگەڵ هەڵگرتنی پارێزبەندینین لە پەرلەمانتاران



فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند" لەگەڵ ھەڵگرتنی پارێزبەندی سەر پەرلەمانتاران نین و نابنە بەشێک لەو پڕۆسەیە".


لە نووسراوێک کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیان کردوەو لە میدیاکانیش بڵاوکراوەتەوە، فراکسیۆنی گۆڕان داوا دەکەن بڕگەی هەڵگرتنی پارێزبەندی سەر پەرلەمانتاران لە کۆبوونەوەی سبەی پێنج شەممەی پەرلەمانی کوردستان هەڵبگیرێت.


فراکسیۆنی گۆڕان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە بەهیچ جۆرێک لەگەڵ هەڵگرتنی پارێزبەندی سەر پەرلەمانتاران نین و نابنە بەشێک لەو پڕۆسەیە.


لە نامەکەی فراکسیۆنی گۆڕاندا هاتووە "لامانگرنگە لە بری هەڵگرتنی پارێزبەندی سەر پەرلەمانتاران، ئەو داواکاریانەمان بخرێنە بەرنامەی کارەوە کە تایبەتە بە گفتوگۆ لەسەر دۆسیەی داهاتی نەوت و گەندەڵی و خاڵە سنوریەکان، بەرپرسانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرە پەیوەندیدارەکان ئامادەبن".

 
بڕیارە پەرلەمانی کوردستان سبەی پێنج شەممە گفتوگۆ لەسەر هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر چەند ئەندام پەرلەمانێک بکات کە لە مەیدیاکانەوە لێدوانیان لەسەر گەندەڵی بەرپرسانی حوکومەت و هەردووحیزبی پارتی و یەکێتی بڵاوکردۆتەوە.

 


PM:12:37:06/05/2020