نرخی نەوت هەڵكشا

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەی بازاڕی بۆرسەوە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیا رووی لە بەرزبوونەوە كردووە و گەیشتووەتە بەرزترین ئاست كە لە ماوەی سێ هەفتەی رابردوو تۆمار كرابێت.

 

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٣٠ دۆلارو ٦٩ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٢٤ دۆلارو ٦٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

 

ئەمەش لە كاتێكدایە مانگی رابردوو نرخی نەوت بەراورد بە ١٨ ساڵی رابردوو نزمترین ئاستی تۆماركرد بەشێوەیەك نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە كەمتر لە ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرا.
 


PM:01:24:06/05/2020