نرخی بەنزین لە پارێزگای سلێمانی هەرزان دەبێت

بڕیارە لە سبەینێوە لە شاری سلێمانی نرخی جۆرەکانی بەنزین کەمبکرێتەوە.

 

پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە" لەسەر پێشنیازی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بۆ بەڕێزان نوێنەری بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی، لە سبەینێ پێنج شەممە (٧/ ٥/ ٢٠٢٠)ەوە لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بۆ (٤٥٠) دینارو محسن بۆ (٥٥٠) دینارو سۆپەر بۆ (٦٢٥) دینار، بە پاراستنی تەواوی کوالێتییەکەیانەوە، دادەبەزێنرێت".

 

ئەوەش دوای ئەوەهات كە لە رۆژی ٣٠ نیساندا جارێكیتریش بڕی ٢٥ دینار هەرزان كراو پێشتریش جارێكیتر بەهەمانشێوە نرخی بەنزین داشكێندرابوو. 

 

 

 



PM:04:06:06/05/2020