سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، د. رێواز فایەق رایگەیاند" ئیمزای لەسەر كارنامەی دانیشتنەكەی سبەینێ نەكردووە".
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی، د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند" لەسەر كارنامەی دانیشتنەكەی سبەینێ نەكردووە كە تێیدا دەنگ لەسەر هەڵگرتنی پارێزبەندی چوار پەرلەمانتار دەدرێت".
سەرۆكی پەرلەمان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە" ئەو هەڵوێستەی مەبدەئە و پەیوەندی بە هیچ پەرلەمانتارێكەوە نییە".
هەروەها وتیشی " لەگەڵ هەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانتار نیم ئەگەر قسەی لەسەر بەرپرسی دەوڵەت كردبێت".
تا ئێستا دیارنییە سبەی سەرۆکی پەرلەمان بەشداری کۆبوونەوەکە دەکات، لەو بارەیەشەوە لە کۆنگرە رۆژناگەریەکەی هیچی لەو بارەیەوە نەوت.
بڕیارە سبەی پێج شەممە پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوەو یەکێک لە خاڵەکانی سەندنەوەی پارێزبەندییە لە هەریەک :
1ـ ئومێد عبدالرحمن حسن
له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تی دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركوك/ گه‌رمیان/ دادگای لێكۆلینه‌وه‌ی كه‌لار) به‌نووسراوی ژماره (1298)ی رێكه‌وتی (28/8/2019).
2ـ علی حمه صالح
له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تی دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی/ دادگای لێكۆلینه‌وه‌ی سلێمانی/2و4) به‌نووسراوه‌كانی ژماره (1733) له 24/9/2019 و ژماره (3067)ی رێكه‌وتی (17/12/2018)، و نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر ژماره (263) له 16/1/2019.
3ـ شیرین أمین عبدالعزیز
نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی/ دادگای لێكۆلینه‌وه‌ی سلێمانی/6) ژماره (2089) له 19/11/2019.
4ـ سۆران عمر سه‌عید
له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تی دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی/ دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی/1) به‌نووسراوه‌كانی ژماره (4194) له 6/11/2019، ژماره (216) له 26/1/2020، وه نووسراوی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان و كاروباری یاسایی ژماره (1375) له 3/7/2019، وه نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر / دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر ژماره (2403)ی رێكه‌وتی (6/4/2020).
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پێشنیازه بڕیاری (پێشكه‌ش كردنی پێشنیازه یاسا و پێشنیازه بڕیار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به‌ده‌ر له حوكمی مادده‌ی (82)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 92) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێشتر ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان ڕایگەیاند" كە واژۆ لەسەر بەرنامەی كارێك ناكات، كە باسی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەڕلەمانتاران بكات" و وتیشی" جێگر و سكرتێری پەڕلەمان دەتوانن خۆیان بەرنامەی كار دابنێن".