ڤیدیۆ.. هەردی سەلامی گۆرانییەکی نەریمان بابان دەڵێتەوە

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا گۆرانیبێژی لاو هەردی سەلامی گۆرانیەکی نەریمان بابان گۆرانیبێکی هەشتاکانی سەدەی رابردووی سلێمانی و باشووری کوردستان دەڵێتەوە.

 
لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی وتنەوەی گۆرانییەکەی نەریمان بابان، هەردی سەلامی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیوویەتی" بەیادی هونەرمەندی گەورەوە ئازیز، نەریمان بابان، هەرچەندە چێژی تەواوی ئەم گۆرانیانە، تەنها لە دەنگی خۆیدایە، بەڵام ئێمەش خۆشماندەوێت و چێژ لە وتنەوەی وەردەگرین".


 هەردی سەلامی، لەساڵی 1987 لە سلێمانی لەدایك بووە و خاوەنی چوار براو سێ خوشكە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، دواتر دەستی بەکاری هونەری کردووە.
 
هەردی سەرەتا کاری دەرهێنانی کردووەو، چەند ساڵێکیشە سەرقاڵی گۆرانییەو لە ماوەیەکی کەمدا ناوبانگێکی زۆری دەرکردووە.

 


PM:09:07:06/05/2020