ژمارەیەک پەرلەمانتاری دەرەوەی پارتی و یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەی دەنگدانی کازمی ناکەن

ژمارەیەک پەرلەمانتاری دەرەوەی پەرلەمانتارانی پارتی و یەکێتی ئامادە نین بەشداری کۆبوونەوەی متمانە دان بە کابینەی مستەفا کازمی بکەن.

 

بەپێی زانیاریەکانی سپی هەریەک لە پەرلەمانتاران( رابوون مەعروف، سەرکەوت شەمس، هۆشیار عەبدوڵا، سروە یونس، غالب محەمەد، ئەحمەد حاجی رەشید، سەلیم شوشکەیی، کاوە محەمەد ) ئامادە نین بەشداری کۆبوونەوەی متمانە دان بە کابینەی مستەفا کازمی بکەن.

 

" سپی "، پەیوەندیکرد بە سەرکەوت شەمس پەرلەمانتاری فراکسیۆنی ( ئایندە) ەو زانیاری بەشداری نەکردنی خۆی و هاوڕێکانی پشتڕاستکردەوە، هەروەها وتیشی" دیدارێکی کورتمان لەگەڵ کاندیدی سەرۆک وەزیران مستەفای کازمی کرد، هەستمان کرد هێشتا زۆری ماوە ئەو کەسایەتییە لە کێشەکانی هەرێم و هەرێم و بەغدا بگات".

 

سەرکەوت شەمس وتیشی " هەر ئەمشەو راگەیاندنێک لەبارەی هۆکاری بەشداری نەکردنمانەوە بڵاودەکەینەوە ".

 

جگە لەم پەرلەمانتارانە چەند پەرلەمانتارێکی پارتی لەدەرەوەی ولآتن و نەگەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان.



PM:09:52:06/05/2020