٢٢٣ ئەندام پەرلەمان ئامادەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقن

دوای مشتومڕێکی زۆر کە سێ کاتژمێر زیاتری خایاند، ٢٢٣ پەرلەمانتاری پەرلەمانی عێراق چوونەتە نێو هۆڵی پەرلەمانەوە بۆ دەندگدان لەسەر کابینەکەی کازمی.

 

ئەو ژمارە پەرلەمانتارانەی دەچنە نێو کۆبوونەوەکەوە وەک تەلەفزیۆنی ئەلعراقییە بڵآویکردەوە ژمارەکە لەبەرزبوونەوەدایە بۆ ٢٥٠ پەرلەمانتار زیاتر.

 

لە کۆبوونەوەکەدا هیچ کام لە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار و د. عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی دەستلەکاركێشاوە بەشداری مەراسیمی متمانە دان بە کابینەکەی کازمیان نەکردووە.

 

پێشبینی دەکرێت چەند وەزارەتێکی وەک دەرەوەو دارایی بمێنێتەوەو لەم دانیشتنەدا بڕیاری لەسەر نەدرێت.



AM:12:27:07/05/2020