نرخی نەوت دابەزی

ئەمڕۆ ٧ی ئایاری ٢٠٢٠ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برنت و خاو بەشێوەیەکی بەرچاو لە دابەزینە.

 

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٢٩ دۆلارو ٩٣ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٢٤ دۆلارو ٢٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٣٠ دۆلارو ٦٩ بوو، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٢٤ دۆلارو ٦٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.


 



AM:09:03:07/05/2020