نێچیرڤان بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی كازمی كرد

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق نارد و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت.

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە توویتێکدا، نووسیویەتی" پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز مسته‌فا کازمی ده‌که‌م بۆ په‌سه‌ندکردنی کابینه‌که‌ی، هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازم، هیوادارم حکومه‌ته‌که‌ی بتوانێت ئارامی، سه‌قامگیری، خزمه‌تگوزاری و پێشکه‌وتن بۆ وڵات و ماف و داوا ره‌واکانی‌ گه‌لی عێراق و مافه‌ ده‌ستوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بگێڕێنێتەوە".

 

شەوی رابردوو، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بە زۆرینەی دەنگ متمانەی بە کابینەکەی کازمی بەخشی و ١٥ وەزیری کابینەکەی دەنگی پێویستیان بەدەستهێنا و پێنج کاندیدیش رەتکرانەوە و کاندیدی هەردوو وەزارەتی دەرەوە و نەوت لەناو لیستی کاندیدەکاندا نەبوون کە پێشکەش بە پەرلەمان کرابوون.

 



AM:10:52:07/05/2020