فراکسیۆنی پارتی و کەمایەتییەکان پارێزبەندیان لە سۆران عومەر سەندەوە، بۆ سێ پەرلەمانتارەکەی تر پارێزبەندی هەڵنەگیرا

کۆبوونەوەی پەرلەمان بەبێ بەشداری سەرۆکی پەرلەمان و زۆرینەی کوتلە پەرلەمانیەکان، فراکسیۆنی پارتی و پێکهاتەکان بەدەنگدان پارێزبەندیان لە سۆران عومەر  پەرلەمانتاری کۆمەڵ سەندەوەو، بەپێچەوانە پارێزبەندی ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی و عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان و و شیرین عێزەدین پەرلەمانتار نەسەندرایەوە. 

 

سەندنەوەی پارێزبەندی لەلایەن سەرۆکی پەرلەمان و فراکسیۆنی یەکێتی و کۆمەڵ و یەکگرتوو و نەوەی نوێ و سەربەخۆکان و شێوعیەوە لە کۆنگرەی رۆژنامەگەری جیاجیادا رەتکرایەوەو بە کارێکی نایاساییان ناوزەد کرا، هەروەها بە سەرقاڵکردنی پەرلەمانیان بەکێشەیەکی لاوەکیەوە خەریک کرد لە کاتێکدا دۆخی ژیانی خەڵک زۆر خراپەو گەندڵیەکی زۆری ریشە داکێشراو هەیە.

 

سۆران عومەر پەرلەمانتاری کۆمەڵ لەسەر تۆمەتبارکردنی سەرۆکی حکومەت مەسرور بارزانی پارێزبەندی لێسەندراویەوە، کە لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو کە سەرۆکی حکومەت خاوەنی چەند کۆمپانیای بوارە جیاجیاکانە.

 



PM:01:57:07/05/2020