نوسەر و رۆژنامەنووس مستەفای حەسەن گەورە کۆچی دوایی کرد

نوسەرو رۆژنامەنووس و چالاکوانی دیاری کوردستان، مستەفای حەسەن گەورە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


مستەفای حەسەن گەورە پێشمەرگەی دێرین و چالاکوانی بزووتنەوەی جوتیاران نەوەدەکانی سەدەی رابردوو لە ناوچەی پشدەرو بتوێن و، نووسەرو رۆژنامەنووس و برای شەهید، لە وڵاتی دانیمارک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


ناوبراو لەسەرەتای مانگی سێ لە کوردستانەوە گەڕابوەوە بۆ وڵاتی دانیمارک بۆ چارەسەری نەخۆشی گورچیلەی کەدەمێکە لەگەڵیدایە، بەڵام لەوێ تووشی کۆرۆناش دەبێت و ئەمڕۆ ٧ ی ئایار گیانی لەدەستدا.


مستەفای حەسەن گەورە خاوەنی سێ مناڵەوە خێزانی یەکەمی لە وڵاتی دانیمارک دەژی، بەڵام خۆی و خێزانە تازەکەی کە دوو ساڵە هاوسەرگیریکردۆتەوە هاتبوەوە کوردستان، سەرەتای مانگی سێ گەرابوەوە وڵاتی دانیمارک و لەوێ بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

 
مستەفای حەسەن گەورە ساڵانێکی زۆرە بابەتی سیاسی و بابەت لەسەر جینۆاسایدی گەلی کوردستان و بواری کۆمەڵگای مەدەنی دەنووسێت، دەنگێکی ناڕەزایی بوو لە سیستەمی سیاسی کوردستان.

 


ئه‌م بابه‌ته ‌2546 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:52:07/05/2020