وێنە.. هونەرمەندێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایکرد

هونەرمەندێکی کورد لە دوای ٣٢٣ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

 

بەپێی زانیارییەکان، هونەرمەندی مۆسیقی باکووری کوردستان ئیبراهیم گوکچەک ئەندامی گروپی یوروم، ماوەی ٢٣٢ ڕۆژ لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکیا مانی لە خواردن گرتوو، ئێوارەی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەکی شاری ئیستەنبوڵی تورکیا گیانی لەدەستدا.

 

ئیبراهیم گۆکچەک لە لایەن حکومەتی تورکیاوە بە تۆمەتی "تیرۆرستی" لە ساڵی ٢٠١٦ەدا دەستگیرکرا بوو، بەڵام بەهۆی خراپی ڕەوشی تەندروستی و مانگرتنی لە خواردن، دادگا چەند مانگێک پێش ئێستا بڕیاری ئازادکردنی دابوو. 

 

ئیبراهیم گۆکچەک یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکانی باکوری کوردستان و زیاتر لە ٢٠ ساڵە کاری هونەری دەکات، لە ساڵی ١٩٨٤ گروپی "یۆڕووم"ی دامەزراند، بەشداری چەندین کۆنسێرتیان کردووە لە وڵاتی ئەوروپا، جگە لە بوونی دەیان ئەلبوم و کاری مۆسقی. 



PM:08:05:07/05/2020