تەندروستی جیهانی: مەترسی گەڕانەوە بۆ دابڕین لەئارادایە

بەرێوبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریدا لە ئەگەری گەڕانەوە بۆ سەپاندنی رێوشوێنەكانی دابڕینی گشتی ئەگەر وڵاتان پرۆسەی دەرچوون لەكۆت و بەندەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەكی وورد و قۆناغ بەقۆناغ جێبەجێ نەكەن.

د.تیدروس ئادهانوم گیبریسوس بەرێوبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەلێدوانێكدا لەرێگەی تۆڕی ئینتەرنێت لە ژنێف داوای جێبەجێكردنی زنجیرەیەك هەنگاوی پێویستی كرد پێش ئەوەی وڵاتان ئەو رێوشوێنە سەپێنراوانە لاببەن كەبەمەبەستی كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەپاندبوویان.

وتیشی" مەترسی گەڕانەوە بۆ دابڕینی گشتی هەربەشێوەیەكی گەورە دەمێنێتەوە ئەگەر وڵاتان پرۆسەی گواستنەوە و دەرچوون لەكۆت و بەندەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەكی وورد و قۆناغ بەقۆناغ جێبەجێ نەكەن".

بەرێوبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەكرد" لەكۆتاییدا ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ نامێنێت، بەڵام ناكرێت كاروبارەكان بگەرێتەوە دۆخی پێشتر و دەبێت وەبەرهێنان لەكەرتی تەندروستیدا بكرێت".
 


PM:08:53:07/05/2020