لیستێکی نوێی مووچە ڕاگەیەندرا


وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچەی موچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێم و بڕیارە هەفتەی داتوو مووچەی چەند وەزارەت و شوێنێک دابەشبکرێت.

رۆژی یەک شەممە وەک راگەیەندرابوو مووچەی وەزارەتی دارایی دابەشدەکرێت، لستی نوێی مووچە لە دوو شەممەوە دەستپێدەکات، بەپێی زانیاریەکانی "سپی" هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت:
 

- وەزارەتی پەروەردە.

- وەزارەتی كاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوان و كەسوكاری شەھیدان و ئەنفالكراوان و زیندانی سیاسی.

-وەزارەتی خوێندنی باڵا.

-كەمئەندامان لە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی.

-وەزارەتی داد و ئەنجوومەنی دادوەری.

-مووچەی هەردوو وەزارەتی ئەوقاف و سامانە سرووشتیەكان.

-وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی

 

مووچەخۆرانی هەرێم پێویستیان بە ٨٩٤ ملیار دینارە، لەو بڕە ٤٥٣ ملیاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی بەغدا دەینێرێت بۆ هەرێم کە دەکاتە لە ٥١%، بڕەکەی تر حکومەتی هەرێم لە داهاتی نەوت ئامادەی دەکات، پێشبینی دەکرێت حکومەتی هەرێم بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە رووبەڕووی کورتهێنانی دارایی بەرچاو بێتەوە.

 




PM:09:30:07/05/2020