فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان وەڵامی فراکسیۆنی یەکێتی دەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت" فڕاكسیۆنی یەكێتی بە هەناسە توندی لە ڕاگەیەنراوێكدا هەندێك قسەیان بەرامبەر بەڕێز هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمان و ئەندامی سەركردایەتی پارتیمان ڕیز كردووە".
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" شپرزەیی فراكسیۆنی یەكیتی لە راگەیەنراوەكەیان بە جۆریكە ، دانیشتنی ئاسایی ژمارە چواری پەرلەمان كە لە رووی پەیرەوی و بەرنامەی كارو نیسابی یاسایی و رێژەی دەنگدان و جیبەجیكردنی خالەكانی بەرنامەی كار بە پیی پەیرەو، بە ساختەو نماییش بزانن. دەبوو فراكسیۆنی یەكیتی ، هەر هیچ نەبوایە ، لە بەر حورمەتی دامەزراوەی پەرلەمان كە سەرۆكەكەی هەڤالیكی سەركردایەتی خۆیانە ، جی بەجی كردنی پەیرەو پابەند بوون بە یاساو بەشداری ٥٨ ئەندامی بەرێزی پەرلەمان بە نمایش و ساختە نەزانن".
دەقی ڕاگەیەنراوەكە:
وەڵامێك لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بۆ فراكسیۆنی یەكیتی نیشتیمانی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان
پاش دانیشتنی ئاسایی ژمارە چواری وەرزی بەهارەی سالی دووەمی خولی پینجەمی پەرلەمانی كوردستان ، فراكسیۆنی یەكیتی بە هەناسە توندی لە راگەیەنراویكدا هەندێك قسەیان بەرامبەر بەڕیز هیمن هەورامی جیگری سەرۆكی پەرلەمان و ئەندامی سەركردایەتی پارتیمان ڕیز كردوە. لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی بەریزیان پاشی دانیشتنەكە ، بێ ئەوەی بەرێزیان هیچ ناوی یەكیتی نیشتیمانی كوردستان بهینیت ، بە داخەوە فراكسیۆنی یەكیتی هەندی قسەو بابەتیان ڕیز كردوە كە جگە لە چەواشەكاری و بە لاریدا بردن، هیچ پیناسەیەكی دیكە هەڵناگریت.
دانیشتنی ئەمرۆی پەرلەمان جیبەجیكردنی تەواوی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان و گرتنە بەری ریككارە یاساییەكان بوون بۆ جی بە جی كردنی یاساكان. شپرزەیی فراكسیۆنی یەكیتی لە راگەیەنراوەكەیان بە جۆریكە ، دانیشتنی ئاسایی ژمارە چواری پەرلەمان كە لە رووی پەیرەوی و بەرنامەی كارو نیسابی یاسایی و رێژەی دەنگدان و جیبەجیكردنی خالەكانی بەرنامەی كار بە پیی پەیرەو، بە ساختەو نماییش بزانن. دەبوو فراكسیۆنی یەكیتی ، هەر هیچ نەبوایە ، لە بەر حورمەتی دامەزراوەی پەرلەمان كە سەرۆكەكەی هەڤالیكی سەركردایەتی خۆیانە ، جی بەجی كردنی پەیرەو پابەند بوون بە یاساو بەشداری ٥٨ ئەندامی بەرێزی پەرلەمان بە نمایش و ساختە نەزانن.
دەبوو فراكسیۆنی یەكیتی بە خەلكی كوردستتان بلیت ، ریگریكردن و كۆسپ دروست كردنەكانیان بۆ جی بە جیكردنی ئەركی یاسایی و پەیرەوی پەرلەمانی كوردستان بەرامبەر تەشهیر و تۆمەت هەلبەستن لە لایەن هەندیك لە ژێر پەردەی پارێزبەندی پەرلەمانی ، گەمەی ناشیرین بوو. دیارە شكستهینانیان لەم گەمە ناشیرینە بۆ پێشیلی یاسا و ریگاگرتن لە جی بە جی بوونی پەیرەوی ناوخۆ ، تووشی هیستریای كردون.
پارتی دیموكراتی كوردستان رەچاوی بەرژەوەندی گشتی كردوەو چاوپۆشی لە بە زۆر خۆسەپاندن كردوە، بەلام هەموو شتیك سنوری خۆی هەیە و پارتی دیموكراتی كوردستان پیشیلی یاسا ناكات ، بەلام بۆ جی بەجیكردنی یاسا لە لایەن دامەزراوە یاساییاكانەوە هەموو تواناكانی خۆی بۆ سەروەر بوونی یاسا خستۆتە گەڕ. بەداخەوە ، بەو نەفەس و سیاسەتە چەوتەی لە ناوەرۆكی راگەیەنراوتان گرتوتانە بەر زیان بە خۆتان و ئەزموونی كوردستانیش دەگەینن.
لەگەل ئەوەشدا، دووپاتی ئەوە دەكەینەوە بەریز جێگری سەرۆكی پەرلەمان و فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان جێبەجیكاری سیاسەت و بریارەكانی سەركردایەتی پارتیمانن بۆ سەرخستنی دامەزراوەی پەرلەمان و جیبەجیكردنی یاسابەركارەكان و پەیرەوی ناوخۆ. پارتی دیموكراتی كوردستان داكۆكیكاری راستەقینەی یاسا و بەرژەوەندییەكانی خەلكی كوردستانە بەو پێوەرەی كە زۆرترین متمانەی خەڵكی كوردستانی بە دەستهێناوە و هەموو بریار و سیاسەت و هەڵوێستەكانی لەم چوارچێوەیەدا بووەو دەبێت.
فراكسیۆنی پ.د.ك لە پەرلەمانی كوردستان
٧ ی ئایاری ٢٠٢٠