لەبارەی کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان تەندروستی سلێمانی چەند رینماییەکی بڵاوکردەوە


بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەبارەی کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان بە رووی نوێژ خوێناندا چەند رینماییەکی خۆپارێزی بڵاوکردەوە. 


دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" داوا لە هاوڵاتیان دەکەین پابەندی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ئەوقاف بن". 

رینماییەکان: 

۱. داوادەکەین دەست نوێژگرتن لە ناو مزگەوتەکان نەکرێت. 

۲. هێنانی بەرماڵی تایبەتی خۆیان لەلایەن نوێژخوێنانەوە . 

۳. ماوەی نێوان نوێژخوێنان لە ۱ مەتر کەمتر نەبێت. 

٤.تا بتوانرێت ماوەی وتاری نوێژی هەینی کەم بکرێتەوە. 

۵. نوێژی تەراویح کەمترینیان بێت. 

هاوکات لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سوپاسی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی و مامۆستایانی ئاینی و گشت موسوڵمانان دەکات کە هەمیشە هەماهەنگ و پاڵپشتی کەرتی تەندروستی بوون لە هەموو قۆناغەکانی روبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا.

AM:12:13:08/05/2020