حکومەتی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە بڕیارێکی نوێی دەرکرد

حکومەتی عێراق بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران بڕیاری راگرتنی سەرجەم خەرجیە داراییەکانی دەرکرد.


لە میدیا عێراقییەکان نوسراوێکی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاوکراوەتەوە کە رۆژی چوار شەممە دەرچووەو ناوی حەمید نەعیمی ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە، بڕیار دەدات سەرجەم خەرجیە داراییەکانی وەزارەتەکان و دەستەکان رابگیرێت، لە پێناو دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق.

 
بەپێی ئەو نوسراوە داوا لە وەزارەتی دارایی عێراق کراوە سەرجەم خەرجیە داراییەکان رابگیرێت. ئەم بڕیارە ئەو هاوکاریانەی لە سەردەمی کۆرۆنادا بڕیاری لەسەر دراوە بۆ کەسانی کەم دەرامەت، ناگرێتەوە.

 


PM:08:50:08/05/2020