ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی: پێویسته كێشه‌ لاوه‌كییه‌كان ئارام بكه‌ینه‌وه‌و ریزی كوردایه‌تی یه‌كبخه‌ینه‌وه

ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە لەلایەن کۆسرەت رەسوڵەوە سەرۆکایەتی دەکرێت پەیامێکی بڵاوکردەوەو داوا دەکات "پێویسته‌، كێشه‌ لاوه‌كییه‌كان ئارام بكه‌ینه‌وه‌و ریزی كوردایه‌تی یه‌ك بخه‌ینه‌وه‌، به‌ ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ به‌غداد، له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق و رێكه‌وتنی سیاسی و ئابووری نوێ".

 
ماڵپەڕی " سپی " بەیانی ئەمڕۆ هەواڵی سازکردنی ئەو کۆبوونەوەیەی بڵاوکردەوە کە ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەمڕۆ لە سلێمانی سازیدەکات.

 
ئەو دەستەباڵایەی یەکێتی کە پێکدێت لە مەکتەب سیاسیە کۆنەکانی یەکێتی لەسەر دۆخی سیاسی هەرێم و عێراق گفتوگۆیان کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار دراوە نامەیەک ئاراستەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق بکەن.


دەقی نامەکە:


ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مسته‌فا كازمی ده‌كات


به‌ڕێز مسته‌فا كازمی ده‌وڵه‌تمه‌داری عێراق


 


سڵاوێكی گه‌رم


په‌رله‌مانی عێراق، به‌ زۆرینه‌ی رێژه‌یی، جه‌نابتان و زۆرینه‌ی وه‌زیره‌كانی، وه‌كو سه‌رۆكی حكومه‌ت و حكومه‌تی نوێی عێراق، په‌سند كرد.


هه‌ڵبژاردنی یٔه‌م كابینه‌یه‌، له‌ دۆخێكی جیهانی و یٔیقلیمی ناوخۆیی دژواردا، كه‌ جگه‌ له‌ مه‌ترسیه‌ به‌رده‌وامه‌كانی په‌تای كۆرۆنا، قه‌یرانی دارایی كوشنده‌و كێشمه‌كێشی مه‌ترسیداری سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و یٔیقلیمیش، به‌رپرسیارێتی كابینه‌كه‌ قوڕستر بووه‌.


ئه‌وه‌ی عێراق دووچاری قه‌یران هاتووه‌، یه‌كێتی به‌رده‌وام، په‌یڕه‌وی له‌ رێبازی سه‌رۆك مام جه‌لال كردووه‌و ده‌كات، كه‌ كورد و یه‌كێتی نیشتمانی، به‌شێكی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بن، له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی له‌نێوان پێكهاته‌كانی عێراق و به‌غداد و هه‌رێمی كوردستان.


یٔاشكراشه‌، جگه‌ له‌ كێشه‌ی تیرۆرستان و پاشماوه‌ی هێزی رووخاوی سه‌دام، پابه‌ند نه‌بوون به‌ ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق، هه‌تا راده‌ی به‌كارهێنانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان و ده‌ستی ده‌ستی كردن به‌ ماده‌ی (140)ی ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان، وه‌كو كارتی فشار له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانی به‌غداوه‌، به‌شێكی بنچینه‌یی كێشه‌ چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كانی نێوان به‌غدادو هه‌ولێرن، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، ئه‌گه‌ر ماده‌كانی ده‌ستوور دوور له‌ روانگه‌ی ته‌سكی ده‌سه‌ڵاتخوازی ئه‌م و ئه‌و پێكهاته‌، جێبه‌جێی كرابان، بێگومان عێراق ده‌یتوانی له‌كێشه‌ی نه‌خوازراوی، به‌ قه‌یرانی دارایی و گه‌نده‌ڵی، خۆی بپارێزێ.


به‌ڕێز كازمی و كابینه‌ی نوێی عێراق، به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌و هه‌ستیاریان له‌سه‌ر شانه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر به‌ هاوكاری هه‌موو لایه‌ك دابین نه‌كرێ و شه‌قامی ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ریش رازی نه‌كرێ، سه‌ركه‌وتن ده‌سته‌به‌ر نابێ.


هێزه‌ كوردستانییه‌كانیش، پێویسته‌، كێشه‌ لاوه‌كییه‌كان ئارام بكه‌ینه‌وه‌و ریزی كوردایه‌تی یه‌ك بخه‌ینه‌وه‌، به‌ یٔاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ به‌غداد، له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق و رێكه‌وتنی سیاسی و ئابووری نوێ، به‌و ئومێده‌ی، ده‌روازه‌یه‌ك بكرێته‌وه‌، له‌ كوردستانیشدا، داخوازیه‌ بنچینه‌ییه‌كانی خه‌ڵك، له‌ پێشه‌وه‌دا مووچه‌و گرفته‌كانی بازاڕ و كاسبی و پرۆژه‌كان دابین بكرێ، دۆخه‌كه‌ له‌خۆبوردن و سیاسه‌تی به‌رپرسیارێتی نوێی گه‌ره‌كه‌.


جارێكی تر به‌هیوای سه‌ركه‌وتنی به‌ڕێز مسته‌فا كازمی و كابینه‌ به‌ڕێزه‌كه‌ین.


 


ئه‌نجومه‌نی باڵای


سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی


یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان


8/5/2020

 


PM:10:18:08/05/2020