وتهبێژی پۆلیسی دهۆك رایگهیاند" بهیانی ئهمڕۆ شهممه منداڵێك به رووداوی هاتوچۆ له قهزای زاخۆ گیانی لهدهستدا".
موقەدەم هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك رایگەیاند" بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٩ی ئایاری ٢٠٢٠ لەسەر رێگای دەروازەی ئیبراهیم خەلیل لە سنوری قەزای زاخۆ، ئۆتۆمبێلێك لە مێردمنداڵێكی تەمەن ١٢ ساڵانیداوە".
وتەبێژی پۆلیسی دهۆك دەشڵێت" لەئەنجامدا رووداوەكەدا مێردمنداڵەكە گیانی لەدەستداوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش دەستگیركراوە".