سكرتێری پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" دووشەممەی داهاتوو پەڕلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە".
مونا قەهوەچی سكرتێری پەڕلەمانی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" دووشەممەی ئەم هەفتەیە پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز دەكات، له‌و كۆبوونهوهیەشدا میوانداری سامان بەرزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەکرێت".
هەروەها ئامانجی بانگهێشتكردنەوەی روونكردووەتەوەو دەڵێت" مه‌به‌ست له‌بانگهێشتكردنی وه‌زیری ته‌ندروستی بۆ ئه‌وه‌یه كه ڕوونكردنه‌وه و زانیاری پێویست بدات له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین دۆخی هه‌رێمی كوردستان له‌ئاست ئه‌و نه‌خۆشیه چۆن تێپه‌ر ده‌بێت".
ئەمەش لەكاتێكدایە، هەفتەی ڕابردوو هەریەك لە وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵا ئامادەی كۆبوونەوەی پەرلەمان بوون و تاوتوێی خوێندنی ئەمساڵی خوێندكارانیان كرد.