حاکم شێخ لەتیف: پەنابردن بۆ دادگایەکی وا خۆخەڵەتاندنە

حاکم شێخ لەتیف ڕایگەیاند" پەنابردنە بەر دادگا لەم دۆخەی ئێستادا خۆ هەڵخەڵەتاندنە و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی حزبەکانی دەسەڵات خۆیان دەڵێن هیچ بڕیارێک نییە حزبی نەبێت".

حاکم شێخ لەتیف، پسپۆڕی یاسایی و پەرلەمانتاری خولی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی" بەڵێ، باشترین شوێن بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەکان بە دڵنیاییەوە دادگایە، بەڵام کام دادگا، ئەو دادگایەی، کە فیفتی فیفتی بە حزبی کراوە؟ ئەو دادگایەی، کە ئەندامی مەکتەبی سیاسی خۆیان دەڵێت ئەوەندە کردوومانە بە حیزبی خۆشمان ناتوانین بڵێین یەک بڕیاریان حیزبی نیە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە" بەڵێ ھەموومان دەبێت فێربین بۆ یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکانمان پەنا بەرینە بەر دادگا، بەڵام پێشتر دەبێت بیانکەینەوە بە دادگا، ئەگەر وا نەبێت پەنا بردنە بەر دادگایەکی وا، کە پێشتر ئەنجامەکەی دیارە، خۆھەڵخەڵەتاندنە".

ناوبراو ڕوونیکردووەتەوە، ڕۆژی ٢٠١٨/٠٦/١٢، کاتێک دادگای تەمیزیان فیفتی فیفتی لەنێوان ھەردوو حیزبدا بەشکرد، داوام لە ھەموو لایەنەکانی دەرەوەی دوو حیزبەکە کرد، کە ڕەتی بکەنەوە، قبوڵی نەکەن، مەرجیان بۆ بەشداری کردن لە کابینەی حوکمەت سەربەخۆ کردنی دادگا بێت، ھیچ نەبێ ئەگەر ئەو ھەڵەیە چاک نەکرێتەوە بەشداری نەکەن بەڵام ھەموویان لێی بێ دەنگ بوون. 




PM:12:57:09/05/2020