ڕۆژهەڵاتی كوردستان.. پێكدادان لە نێوان پاسداران و هێزێكی كوردی ڕوویدا

لە سنووری پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، شەڕ لە نێوان سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هێزێکی کوردییدا روویدا و هەتا ئێستا شەڕەکە بەردەوامە.

 

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە" ئەمڕۆ شەممە تێكهەڵچوونێكی چەكداری لە بەرزاییەكانی كوێستانی چلچەمەی دیواندەرە لە نزیك گوندی شاقەڵا لەنێوان هێزەكانی سوپای پاسداران و هێزێكی كوردستانی هاتۆتە ئاراوە و هێشتا درێژەی هەیە و تۆپخانەكانی سوپا خەریكە ئەو ناوچانە بوردمان دەكەن".

ڕاشیگەیاندووە" كۆپتەرەكانی سوپای پاسداران بەردەوام بەسەر ئاسمانی ناوچەكەدا دەسوڕێنەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەسەر ژمارەی كوژراو و بریندارەكان لەبەردەستدا نییە".

ڕۆژی سێ شەممەی هەفتەی ڕابردووش هەر لەو شوێنە تێكهەڵچوونێكی چەكدارانە هاتبووە ئاراوە، كە لە ئەنجامدا سێ ئەندامی سوپای پاسداران كوژران.

 


PM:08:10:09/05/2020