ئەمڕۆ شەممە هەریەکە لە مارسیۆ تولر باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا و ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران بە جیا سەردانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقیان کرد و پیرۆزباییان لێ کرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی مسته‌فا كازمی، ئه‌مڕۆ له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ماتیۆ تۆلر، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عێراق، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو وڵات و به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندیه‌كان له ئاستی ئابووری و ئه‌منی و رووبه‌روبوونه‌وه‌ی تیرۆر كردوه‌ته‌وه.
ئاماژەشیدا بەوەی عێراق نابێتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ناكۆكییەكان و دەستدرێژكردنە سەر هیچ وڵاتێكی دراوسێ و دۆست.
لای خۆشیه‌وه باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌به‌غداد پیرۆزبایی وه‌رگرتنی متمانه‌ی له مسته‌فا كازمی كردوه و پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان به‌تایبه‌ت بواری ئابوری و روبه‌روبونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌ربڕیووە.
هاوکات هەر لە بەیانەکەدا نوسینگەی سەرۆک وەزیران ئاشکراشیکردووە" کە هەر ئەمڕۆ مستەفا کازمی پێشیوازیکردووە لە ئیرەج مەسجیدی، باڵیۆزی ئێران لەبەغدا و گفتوگۆیانکردووە لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات".
وەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ باڵیۆزی ئێران‌دا، کازمی ئاماژەی بەوەکردووە" بە هیچ شێوەیەک عێراق نابێتە ڕێڕەوێک یان بنکەیەک بۆ تیرۆر و دەستدریژیکردنە سەر هیچ دەوڵەتێک یان گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان".
هەروەها ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاندوە" گرنگە پەرە بە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات بدرێت لەسەرجەم بوارەکاندا".
ئه‌مڕۆ شەممە ٩ی ئایار، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌تی نوێی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی مسته‌فا كازمیی، سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتەکە به‌ڕێوه‌چوو.