بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە گەڕەكی چوارچرا، گەنجێك بە گولـلەی دەمانچە، كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا".
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند" ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گه‌نجێك به‌ناوی (ر،ح،و) كه كاری كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی كردووه، له نزیك كه‌نیسه‌ی كرستیانه‌كانی گه‌ڕه‌كی چوارچرا گولـله‌یه‌كی ده‌مانچه‌ی به خۆیەوه ناوە و خۆی كوشتووه".
وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی، لایه‌ن به‌ڵگه‌ی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردوه و ته‌رمه‌كه‌ش براوه‌ته پزیشكیی دادوه‌ری .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه" هێشتا وته‌ی كه‌سوكاری ئه‌و گه‌نجه وه‌رنه‌گیراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رقاڵی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی كوڕه‌كه‌یانن، دواتر بنكه‌ی پۆلیسی چوارچرا، رێكاری وته‌ی كه‌سوكار و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستپێده‌كات".