بڕیارە سبەی سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی بکات و لەگەڵ سەرۆکی عێراق بەرهەم ساڵح کۆببێتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە " سپی " راگەیاند بڕیارە سبەی سەرۆکی هەرێم نیچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی بکات و لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق کۆببنەوە.
تا ئێستا دیار نییە کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ لایەنەکانی یەکێتی و گۆڕان و لایەنەکانی تر کۆدەبێتەوە، یان هەر بەو کۆبوونەوەیەی لەگەڵ بەرهەم ساڵح کۆتایی بەسەردانەکەی دەهێنێت.
ئەو سەردانە لە کاتێکدایە کە پەیوەندی یەکێتی و پارتی ئاسایی نییەو مەکتەبی سیاسی ئەو دوو لایەنە شەش مانگە کۆنەبوونەتەوەو بڕیار بوو ئەمرۆ کۆببنەوە، بەلآم یەکێتی داوای دواخستنی کردو سبەی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوەو دوای ئەوە وادەیەکی تر بۆ کۆبوونەوەی ئەو دوولایەنە دادەنرێت.