خۆپیشاندان لەبەغداو چەندان شاری باشور دەستیپێکردەوە

لە شەوی رابردووەوە خۆپیشاندان لە شارەکانی باشووری عێراق و ئەمڕۆش لە بەغدای پایتەخت بە توندی دەستیپێکردەوە.

 

شەوی رابردوو لە شاری واست بارەگای رێکخراوی بەدرو، لە شاری ناسریە بارەگای سەدر سووتێنران.

 

ئەمرۆش یەک شەممە لەبەغدا بەتوندی خۆپیشاندان دەستیپێکردەوەو خۆپیشاندەران بەربەستەکانی پردی کۆماری تێپەڕاند.

 

ئەو خۆپیشاندانانە لە کاتێکدایە ماوەی سێ رۆژە پەرلەمانی عێراق دەنگی بە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی داوە.



PM:02:03:10/05/2020