ڤایرۆسه‌كه له ووهان سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه
لوقمان غەفوور
لیژنه‌ی ته‌ندروستی چین رۆژی 9ی ئایار بڵاویكرده‌وه كه 14ی حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا (كۆڤید-19) له شاری ووهان-ی كه‌رتی هوبێی سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: "ئه‌مه به‌رزترین ژماره‌یه له 28ی نیسان-ه‌وه له‌و شاره تۆماركرابێت".
كۆرۆنا ڤایرۆس گرووپێكن له ڤایرۆسه درمییه‌كان. ئه‌م ڤایرۆسه به‌به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه، تا له ئه‌نجامدا له‌دیسێمبه‌ری 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی كۆرۆنا ڤایرۆس سارس- 2، له‌شاری ووهان-ی كه‌رتی هوبێی وڵاتی چین. تا رۆژی 9ی ئایار 4 ملیۆن و 101 هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 280 هه‌زار و 400 كه‌س مردوون.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس له‌كاتێكدا رۆژی 9ی ئایار، چین به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی له‌ناوچه‌كه‌دا كه‌مترین حاڵه‌تی تۆماركردووه و ته‌نیا ئه‌و 14 حاڵه‌ته‌ی ووهان هه‌بووه. ده‌شڵێت: "به‌پێی ئاماره‌كان رۆژی 9ی ئایار، بازدانی گه‌وره له ژماره‌كاندا روویانداوه و 11 حاڵه‌تیش له شاری شولان-ی كه‌رتی جیلین-ی باكووری خۆرهه‌ڵات تۆماركراوه".
به‌پێی دواهه‌مین ئامار، ژماره‌ی كه‌یسه‌كانی چین 82 هه‌زار و 902 كه‌یس و ژماره‌ی مردن بووه‌ته 3739 كه‌س.
PM:02:25:10/05/2020