بارزانی پەیامێکی بۆ رای گشتی بڵاوكردەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی بۆ رای گشتی بڵاوكردەوە و رایگەیاند" ئەو هێرشە ناڕەوایەی دەکرێتە سەر پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی کوردستان جێی نیگەرانیمانە".

 

دەقی پەیامەكە:

پەیامێک  لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ ڕای گشتیی کوردستان

ئەو هێرشە ناڕەوایەی دەکرێتە سەر پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی کوردستان جێی نیگەرانیمانە ، لێرەدا ڕایدەگەیێنم کە بە هەموو توانایەک پشتگیریان دەکەین  و ئەوان بەشێکی دانەبڕاون لە گەلی کوردستان و  هەموو مافێکیان پارێزراوە .

مسعود بارزانی
۱٠ـی ٥ـی ۲٠۲٠

 


PM:06:18:10/05/2020