دانیشتنەكەی پەڕلەمانی كوردستان هەڵوەشێندرایەوە كە بڕیار بوو سبەی دوو شەممە بەڕێوەبچێت.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی کورسدستان ئه‌مڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئاگادار كراینه‌وه كه دانیشتنه‌كه‌ی په‌ڕله‌مان سبەینێ دووشەممە ١١ی ئایار به‌ڕێوه‌ناچێت".
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه رۆژی رابردوو، مونا قاهوەچی سكرتێری پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" رۆژی دووشەممە پەڕلەمانی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز دەكات و میوانداری وەزیری تەندروستی دەكات".