لیژنەی باڵایی تەندروستی عێراق لەبارەی جەژنی رەمەزان بڕیاری دا

لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی عێراق ڕیگەیاند" له‌ رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی جێبه‌جێده‌كرێت".

 

لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی عێراق لە بەیانێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەهەمان شێوەی رابردوو قەدەغەی هاتووچۆ بەردەوام دەبێت لە شەو تا بەیانی، بەڵام لە کاتژمێر ٥ی ئێوارە تاوەکو ٥ی بەرەبەیان دەبێت، كە پێشتر ٦ی ئێوارەبوو بۆ ٦ی بەرەبەیان".

ڕاشیگەیاندووە" رۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆز قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەریە و كەس بۆی نییە هاتووچۆ بكات".

باس لەوەشكراوە " وەزارەتی گواستنەوە مەرج بۆ سەلامەتی گواستنەوەی هاوڵاتیان بۆ پاسەکان دادەنێت و بەهەمەهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ لێپرسینەوە لەسەرپێچیکاران دەکرێت".




PM:09:06:10/05/2020