سه‌رۆك كۆماری ئێران ئەمڕۆ پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مسته‌فا كازمی كرد، به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق.
له پەیامەکەیدا وێڕای پیرۆزبایی كردن له مسته‌فا كازمی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران وتی"هیوادارین هاوكاری نێوان ئێران و عێراق له هه‌موو بوارێكدا به‌هێزتر و به‌ره‌وپێش ببرێن، به شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوو وڵات بگه‌یه‌نێت و ئاشتی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه به‌رقه‌رار بكات، ئه‌مه‌ش له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌ی له نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ و موسڵمان هه‌یه و پێویستی به پشتیوانی و هه‌وڵی حكومه‌تی هه‌ڵبژێردراو هه‌یه".
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگی به حكومه‌تی نوێ به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی دا و به‌یانی رۆژی دواتر كازمی و تیمی وه‌زیره‌كانی سوێندی یاساییان له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران خوارد.