بەوێنە:ریاڵ مەدرید راهێنانەکانی دەستپێکردەوە


ئەمڕۆ یانەی ریاڵ مەدرید مەشق و راهێنانەکانی دەستپێکردەوەو بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە مەشقی بە کۆمەڵ بکاتەوە.
لە کاتی راهێنانەکان هەموو یاریزانانی یانەی ریاڵ مەدرید بەشدارییان کرد، بەڵام راهێنانەکان بە جیا بوو، راهێنانی بە کۆمەڵ نەبوو.
یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا و رابیتەی لالیگا لەگەڵ یانەکان رێککەوتوون یارییەکانی خولەکە لە ١٢-٦-٢٠٢٠ دەستپێبکاتەوەو لە ماوەی ٣٥ رۆژ خولەکە کۆتایی بێت.

هەروەها هەموو رۆژێک یارییەکان ئەنجام دەدرێت، کە ١١ هەفتەی ماوە.
یانەی بەرشەلۆنە لە خولی ئیسپانیا ٥٨ خاڵی هەیەو لە پلەی  یەکەم دێت و ریاڵ مەدرید بە ٥٦ خاڵ دووەمی خولەکەیە.


PM:02:38:11/05/2020