بەرهەم ساڵح لە مێرگەپان پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی کرد

هەرچەندە بڕیار بوو دوێنێ یەک شەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم سەردانی سلێمانی بکات و لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق کۆبێتەوە، بەلآم دواکەوت بۆ ئەمڕۆ و پاشنیوەرۆی ئەمرۆ ناوبراو گەیشتە شوێنی حەوانەی سەرۆک کۆماری عێراق لە سەیرانگای مێرگەپان لە باکوری رۆژئاوای سلێمانی.

 

وا بڕیارە نێچیرڤان بارزانی جگە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی عێراق، هەروەها سەرکردەکانی یەکێتیش هەر لەماڵی بەرهەم ساڵح لە سەیرانگای مێرگەپان ببینیت.

 

ئەو سەردانە لە کاتێکدایە کە پەیوەندیەکانی یەکێتی و پارتی بەدۆخێکی نا ئاساییدا تێدەپەڕن و ماوەی شەش مانگە مەکتەبی سیاسی هەردوولا کۆنەبوونەتەوە.

 

بڕیار بوو دوێنێ سەرۆکی هەرێم سەردانی سلێمانی بکات و لەگەڵ بەرهەم ساڵح و سەرکردەکانی یەکێتی دا کۆببێتەوە، بەلآم لەبەر هۆیەکی نادیار دواکەوت بۆ ئەمڕۆ دوو شەممە.

 

نێچیرڤان بارزانی سەرباری پەیوەندیە خراپەکانی پارتی و یەکێتی، بەلآم ئەم پەیوەندیەکانی باشی لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و هاوسەرۆکانی یەکێتی لاهور جەنگی و بافڵ تاڵەبانی دا هەیە.

 

ماڵپەڕی " سپی " یەکەم ماڵپەڕی کوردی بوو، شەوی هەینی هەواڵی سەردانی نێجیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەکانی یەکێتی بڵاوکردەوە.



PM:04:20:11/05/2020