ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی ئایاری ٢٠٢٠ بە پێچەوانەی بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوە و له سەرو ٣١ دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٣١ دۆلار‌و ١١ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٢٥ دۆلار‌و ١٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەرزبونەوەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی وزه‌ی سعودیه كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی ناسراو به (ئارامكۆ)ی راسپارد له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو، یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت كه‌م بكاته‌وه.