ترەمپ بە تەلەفۆن پەیوەندی بە کازمیەوە کرد

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە تەلەفۆن پەیوەندی بە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق.

 

لە بەیانێکدا نوسینگەی کازمی بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مستەفا کازمی ئەنجامداو گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و چەند پرسێکی تر کردوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد" ترەمپ ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاوکاریکردنی عێراق دەربڕیوە و راشیگەیاندوە، عێراق وڵاتێکی بەهێزو کاریگەرە لەناوچەکە".

جەختیکردوەتەوە: عێراق هۆکارێکی گرنگە بۆ سەقامیگیری لەناوچەکە و رۆڵێکی گرنگیش لەناوچەکە دەگێڕێت.

لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكە هاتووە، لەبەرامبەریشدا سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەسەر پەیوەندی بەهێز عێراق و ئەمریکا کردەوە، هاوکات جەختیکردەوە، کە پێویستە رێز لەسەروەری عێراق بگیرێت.

 


PM:09:03:11/05/2020