ئاگادارییەك لە پاسپۆرتی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتیان

پاسپۆرتی سلێمانی داوا لەو هاووڵاتییانە دەكات كە پێش ڕاگرتنی دەوامی فەرمانگەكان سەردانیان كردوون، سەرلەنوێ فۆڕمی ئەلیكترۆنی پڕبكەنەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند" ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانە دەکەین کە پێش راگرتنی دەوامی فەرمی سەردانی پاسپۆرتیان کردووە و مامەڵەکانیان تەواو نەکردوە، پێویستە فۆڕمی ئەلیکترۆنی پاسپۆرت دووباره‌ نوێ بكه‌نه‌وه‌ بۆ ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان".

ڕاشیگەیاند" پێویستە ئەو هاوڵاتییانە لای سکاڵانووسەکان فۆڕمی ئەلیکترۆنی پاسپۆرت نوێ بكه‌نه‌وه‌ و بگۆڕن، پاشان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت بکەن، چونکە فۆرمی پاسپۆرت تەنها بۆ ماوەی ١٤ رۆژ كاری پێدەكرێت".

 

ئەو ئاگادارییەش دوای ئەوە هات كە ئەمڕۆ دوو شەممە دەوامی فەرمانگە حكومییەكان لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكردەوە.



PM:10:36:11/05/2020