وەزیری دارایی نوێی عیراق، پەیامێكی دڵنیاكردنەوە لەبارەی دابینكردنی مووچە بۆ فەرمانبەران ڕەوانە دەكات.
عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی و ئابووری عیراق رایگەیاند" بژێوی هاوڵاتیان و مووچەی فەرمانبەران كاری لە پێشینەی حكومەت دەبێت و هەوڵدەدەین مووچەی تەواوەتی بدەینە فەرمانبەران".
عەللاوی لە پەیامەکەیدا وتیشی" كاروبارە داراییەكان قورسن، بەڵام دابینكردنی مووچە و قوتی خەڵك لە دەستپێكی بایەخ و كاری حكومەتە".
ئاماژەی بەوەشکرد" پێشبینی دەكەین نرخی نەوت بەرزبێتەوە و دۆخەكە بەرەو باشتر بڕوات و مووچەی فەرمانبەرانیش وەك خۆی دەبێت و دەستكاری ناكرێت".