سه‌وزكردنی چیای گۆیژه چووه بواری كردارییه‌وه
بەهاوكاری به‌شێك له‌كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان پرۆژه‌ی سه‌وزكردنی چیای گۆیژه ده‌ستیپێكرد و هه‌نگاوه كردارییه‌كانیش ده‌ستنیشان كران و ده‌ستنیشانپێكرد.
ئه‌مڕۆ ١٢ی ئایاری ٢٠٢٠ له دیوانی قائیمقامیه‌ت، به سه‌رپه‌رشتی قائیمقامی سلێمانی و به‌شداری به‌ڕێوه‌به‌ری دارستان و پاوان و وه‌به‌رهێنان و ژینگه و ژوری بازرگانی و نوێنه‌ری شاره‌وانی و پۆلیسی دارستان و كۆلێژی كشتوكالی زانكۆی سلێمانی و نوێنه‌ری رێكخراوی سی دی ئۆ به نوێنه‌رایه‌تی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ و گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان و كۆمپانیای ده‌روازه كۆبونه‌وه‌یه‌ك تایبه‌ت به‌چۆنێتی ده‌ستپێكردنی هه‌نگاوه كرارییه‌كانی سه‌وزكردنی چیاری گۆیژه‌ی سلێمانی ده‌ستیپێكرد.
سه‌ره‌تا ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" كه كاره‌كانی كه‌مپینی سه‌وزكردنی چیای گۆیژه كه پێشتر به‌چاودێری پارێزگاری سلێمانی ده‌ستیپێكردبوو درێژه پێئه‌ده‌ین، هه‌رچه‌نده به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه تاڕاده‌یه‌ك كاره‌كان وه‌ستابوون".
هاوكات له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا قائیمقامی سلێمانی سوپاسی ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كرد كه ده‌ستپێشخه‌رییان كردووه‌و به‌شداری كه‌مپینه‌كه ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان و كۆمپانیای ئاسیاسێڵ و كۆمپانیای ده‌روازه، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه كه هه‌ركۆمپانیا و لایه‌نێك بیه‌وێت به‌شداری كه‌مپینی سه‌وزكردنی گۆیژه بكات سوپاسی ده‌كه‌ین و هاوكاری ده‌بین.
به‌پێی پلانه‌كه‌ش سه‌ره‌تای كاره‌كه به دابینكردی ئاو و دروستكردنی خه‌زانێكی (١٠٠٠)مه‌تر چوارگۆشه‌یی له‌سه‌ر چیای گۆیژه ده‌ستپێده‌كات كه كۆمپانیای ده‌روازه پێی هه‌ڵده‌ستێت، پاشان له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه روپێوییه‌كی ته‌واوی چیای گۆیژه ده‌كرێت و روبه‌ری (٢٠٠)دۆنم زه‌وی بۆ سه‌وزكردن بۆ هه‌ریه‌كه له كۆمپانیاكانی ئاسیاسێڵ و قه‌یوان ده‌ستنیشان ده‌كرێن بۆئه‌وه‌ی سه‌وزی بكه‌ن و بۆماوه‌ی (٣) ساڵ ئه‌ركی خزمه‌تكردنی بگرنه ئه‌ستۆ، نوێنه‌ری كۆمپانیاكانیش ئاماده‌یی خۆیان بۆ به‌شداری له‌سه‌وزكردنی گۆیژه‌و خزمه‌تكردنی سلێمانی ده‌ربڕی.
پاشان بڕیاردرا لیژنه‌یه‌كی هونه‌ری و زانستی پێكبهێنرێت بۆ دیاریكردنی جۆری دره‌خته‌كان و چۆنێتی چاندن و خزمه‌تكردنیان.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كرا كه پرۆسه‌ی دروستكردنی ئاگربڕ له‌چیای گۆیژه ده‌ستپێده‌كات و هه‌وڵ ده‌درێت كه‌مترین زیان به رووبه‌ره سه‌وزكراوه‌كانی گۆیژه بگه‌یه‌ت.
PM:03:10:12/05/2020