سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
جەمیل بایک زینی وەرتێ بیری پارتی دەخاتەوە
جەمیل بایک بهپێویستی دهزانێت پارتی کێشەی زینی وهرتێ پشتگوێ نەخاتو ئاڵۆزییهكانی ناوچهكه دەستوبرد کۆتاییان پێبێت.
لە درێژەی قسەکانی لەبارەی کێشەی زینی وەرتێوە، جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان -کەجەکە، لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی ستێرکی نزیک پەکەکە وتی، "ئێمە بۆمان نییە کە گەلی کورد بخەینە ناو ئاڵۆزییەکان، ئەگەر بۆ ئەم گەلە تێدەکۆشین، حەق وایە کە داواکارییەکانیان جێبەجیی بکەین، داواکارییەکەش ئەوەیە کە ئەو هێزانە لەوێ بکشێنەوە، پێویستە دۆخی زینی ئەستێرۆکان بگەڕێتەوە دۆخەکەی جارانو هەر هێزێک بگەڕێتەوە شوێنی خۆی".
کەسی یەکەمی پەکەکە وتیشی" ئەوەی بۆ کورد تێدەکۆشێت پێویستە ئەمە بۆ خۆی بەبنەما بگرێت، ئێمە دژی کەس نیین و ڕێگری لەکەس ناکەین، ناشمانەوەێ ئەوانەی دیکەش ببنە ئاستتەنگ لەبەردەممان، نامانەوێت هیچ کەس، ڕێکخراوو پارتێکی کوردی داواکارییەکانی دوژمن بەجێی بێنێت و زەمینەسازی بۆ دوژمن بکات."
بایک داوای ڕێکخراو، ڕێکخستن، هونەرمەندانو ڕۆشنبیرانی کوردی بەبیرخستەوەو وتی، "لە ئەوروپا، ڕۆژهەڵات، باشور، باکور و ڕۆژئاوا، گەلەکەمان نووسەران، هونەرمەندان، ڕۆشنبیران، سیاسەتمەداران و ڕێکخراوە مەدەنییەکان لێدوانیاندا و داوایانکرد کە پێویستە لە زینی ئەستێرۆکان شەڕ دروست نەبێت، ئێمە شەڕی نێوان کورد قبوڵ ناکەین، پێویستە یەکێتی گەلی کورد دروست بێت.
PM:07:53:12/05/2020
جەمیل بایک
پەکەکە
زینی وەرتێ
دهۆک.. ئاگر لە ناوچەی پیشەسازی کەوتەوە و بریندار هەیە (نوێکراوەتەوە)
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردیدا بەمشێوەیە دەردەکەون
ڕیال مەدرید گورزێکی نوێ لە بەرشەلۆنە و پاریس سان جێرمان دەدات
ئەستێرەکان
وێنە.. هونەرمەندێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد
وێنە.. بانە شێروان بە چەند ستایلێکی نوێ دەردەکەوێت
وێنە.. هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد
وێنە.. دینا چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە
وێنە.. کۆمپانیایەکی گەورەی جیهانی داوای لێبوردن لە هەیفا وەهبی دەکات
Spee Media