به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند" سێ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبونه‌ته‌وه، كۆی چاكبوانی پارێزگاكه‌ش گه‌یشتوه‌ته ٢٠٠ كه‌س".
دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" سێ نەخۆشی تووشبووی دیكە بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبووەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیر بۆتەوە".
ئەوەشی رونكردەوە، ئەو تووشبووە پشکنینی یەك لەدوای یەكی بۆكرا و دواتر رەوانەی ماڵی خۆی كراوەتەوە، بەوەس كۆی گشتی ئەو كەسانەی لە شارەكە چاكبوونەتەوە گەیشتە ٢٠٠ كەس.