ئەمڕۆ چوار شەممە ١٣ی ئایاری ٢٠٢٠ بە پێچەوانەی دوێنێ نرخی نەوت دابەزی و له خوار ٣٠ دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٢٩ دۆلار‌و ٣٥ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٢٥ دۆلار‌و ٤٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
لە ماوەى رابردوودا وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی ئۆپیك له‌سه‌ر ئه‌وه رێكه‌وتوون، پێویسته رۆژانه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ٩ ملۆن و ٧٠٠ هه‌زار به‌رمیل كه‌م بكه‌نه‌وه.