بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت" هێزەكانیان لە بازگەی پێنجوێن دەستیان بەسەر بارهەڵگرێك گرتووە كە جگەری قەدەغەكراوی ئێرانی تیابووە".
ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست "سپی" کەوتووە به‌شی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە" شه‌وی ڕابردوو ١٢ی ئایاری ٢٠٢٠ له‌بازگه‌ی پێنجوێن ده‌ستگیرا به‌سه‌ر لۆریه‌كی بارهه‌ڵگر له‌جۆری (مان تڕێله) كه شوتی باركردبوو، و بڕی (٤٥٠) كیلۆگرام جگه‌ری به‌ستوی ئێرانی قه‌ده‌غه‌كراوی شاردبوه‌وه له‌ناو باره‌كه‌دا".
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاسایشی سلێمانی باسی لەوەشکردووە، به‌وته‌ی خاوه‌نی باره شوتییه‌كه به‌زه‌بری هێز له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه پێی باركراوه، كه بیهَنێت له‌شارۆچكه‌ی عه‌ربه‌ت ته‌سلیمی كه‌سێكی تری بكات.
ڕاشیگەیاند" دواتر له‌ژێر چاودێری هێزه‌كانی ئاسایش‌دا، باره‌كه هێنراوه‌ته شارۆچكه‌ی عه‌ربه‌ت، به ئاگاداری هێزه‌كانی ئاسایش ته‌سلیم به خاوه‌نه‌كه‌ی كراوه، له‌كاتی ئاڵوگۆڕو وه‌رگرتندا".
ئاسایشی سلێمانی دەشڵێت" خاوه‌نی جگه‌ره‌كه به‌ناوی ( ز ، ف ، ێ ) ده‌ستگیركراو ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ئۆتۆمبیلێكی جۆری ( تۆیۆتۆ هایلۆكس ) و باره جگه‌ره‌كه‌دا و جگه‌ره ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێنته‌رنه‌ری سلێمانی كرا و ڕێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی گیرایه‌به‌ر".