میدیاکاری دیار دەروون گێژەن دەچێتە سەر باوکی کە شەهیدەو لەوێوە باسی ژیانی نەهامەتی مناڵی خۆی دەکات.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی خۆی لەسەر مەزاری باوکی شەهیدی، نووسیوویەتی" ئێستا لەگەڵ باوكم.. ئەو باوكە بەدبەختەی كە زوو بە زوو بە دەستی رژێمێكی دڕندە شەهید كرا".
لە درێژەی پۆستەکەیدا دەروون دەڵێت " منیش ئەو كات تەنها تەمەنم چەند ساڵێكی كەم بوو لەو كاتەوە بومە تۆپێك لە نێوان عائیلەی ماڵی باوكم و عائیلەی ماڵی دایكم، لە كۆتایدا دەستی نەنكم ماچ ئەكەم منی گرتە خۆیی و بە خێوی كردم، خودا بە بەهشتی شاد بكات".
لە کۆتاییدا دەڵێت " ئەمە ژیانی من بوو بابە گیان ئێستاش هاتوم بۆ لات ئەمشەو زۆرم بیر كردبووی".
ده‌روون كێژه‌ن له دایكبووی شاری سلێمانیه، سه‌ره‌تای كاركردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ناڵی كوردسات، دواتر ده‌بێته به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی دوو، دوای چه‌ند ساڵێك بووه خاوه‌نی به‌رنامه‌ی "شه‌قام" كه یه‌كێك بووله پڕ بینه‌رترین به‌رنامه‌كانی ئه‌و كه‌ناڵه، خاوه‌نی كاری ده‌هێنانه بۆ چه‌ندین كلیپی هونه‌رمه‌ندانی كورد و ئێستاش پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی " ده‌روون و دیارده"یه له كه‌ناڵی كوردستان 24.