حاڵەتێکی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکراوە".

 

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد" یەک تووشبووی نوێ بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا".

 

ڕاشیگەیاند" پیاوێکی تەمەن 50 ساڵ بە هۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی کۆڕۆنا پشکنینی تاقیگەیی بۆ ئەنجامدراوە و پۆزەتیڤ دەرچوو، دانیشتووی ناو شاری سلێمانیە".

 

لە هەرێمی كوردستان، کۆی گشتی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا 392 توشبوە، لەنێویاندا پێنج حاڵەتی مردن هەیە و 375 توشبو چاکبونەتەوە، 12 توشبوی ئەو پەتایەش  لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

 



PM:09:13:13/05/2020