سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
فازل میرانی: ئەمساڵ کۆنگرە دەبەستین
سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، فازل میرانی رایگەیاند" لەبەر پەتای کۆرۆنا نەمانتوانیوە کۆنگرە بکەین، بەڵام کۆنگرەی پارتی ئەمساڵ دەکرێت".
فازڵ میرانی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییدا لەزاخۆ دەربارەی پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی وتی: "ئێمە و یەکێتی شەریکی یەکترین لەم وڵاتەدا، ئێمە و یەکێتی ئینتفازەمان کردووە و پەرلەمانمان دروست کردووە، لە ساڵی ١٩٩٢ـەوە باش و خراپ، ئێمە دەڵێین باشمان کردووە. خەڵکانێکیش دەڵێن ئێوە باشتان کردووە، چونکە ئێوە شەریکی ئێمە بوون، هەندیک جاریش دەڵێن ئێوە خراپتان کردووە، چونکە ئەوان بووونەتە ئۆپۆزسیۆن، ئەوانیش ئازادن، بەڵام شتی باشمان کردووە، ئەوەی ئێستا پارتی و یەکێتی کردوویانە، یەکێک لە ئیمە نەیکردووە و ناتوانین ئەو ئیدیعایە بکەین".
هەروەها وتیشی " تەقاتوعی حزبی و جیاوازیی بیروڕا هەن، بەڵام شەراکەت هەڵناگیرێ (لەغو ناکرێ)، چونکە ئەم شەراکەتە بەرژەوەندیی ستراتیژیی بزاڤی ئازادیخوازی کورد و کوردستان لەسەر هەردوو حزب فەرزی دەکات و بەردەوامبوونی، تۆمارکردنی سەرفەرازیی میژووییی خۆیانە."
دەربارەی کۆنگرەی پارتیش، کە بڕیارە ئەمسال بکرێت، فازڵ میرانی وتی: "ئێمە بڕیاری ئەنجامدانی کۆنگرەمان داوە، بەڵام کۆرۆنا و ئەم پێشهاتە تازانە هاتنە پێش، تا ئێستاش موکڕین کە کۆنگرە لەم ساڵدا بکرێت، بەڵام کەی؟ ئیتحتیمالە ٣١ی ١٢ بێت و ئیحتمالیشە ٣٠ی ١٢ بێ، بەڵام کۆنگرە دەکرێت و کۆنگرە پێویستییەکە بۆ ئەوەی زیاتر خۆمان بەهێز بکەین و خۆمان لەگەڵ پێشهاتە تازەکان بگونجێنین."
PM:11:06:13/05/2020
فازل میرانی
کۆنگرەی پارتی
کۆرۆنا
یەکێتی
نوێترین زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردیدا بەمشێوەیە دەردەکەون
چی بەسەر کەریم بنزیمە هاتووە لە ئیتحاد
ئەستێرەکان
ئێران سزای سێدارە بەسەر راپەرێکی ناڕازی دەسەپێنێت
وێنە.. هونەرمەندێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد
وێنە.. بانە شێروان بە چەند ستایلێکی نوێ دەردەکەوێت
وێنە.. هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد
وێنە.. دینا چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە
Spee Media