سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان رێککەوتن

هەردووو فراکسیۆنی یەکێتی و پارتی و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی تری پەرلەمانی کوردستان رێککەوتن لەسەر ئاسایی کردنەوەی دۆخی پەرلەمانی کوردستان.

 

بڕیاریشە سبەی پێنج شەممە جارێکی تر سەرۆکی فراکسیۆنەکان  کۆببنەوە بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو بارگرژیەدا کە لەچەند رۆژی رابردوودا کەوتە نێوان پارتی و لایەنەکانی ترەوە.

 

کێشەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سازنەکردنی کۆبوونەوە، دەگەڕێتەوە بۆ لابردنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاری کۆمەڵ سۆران عومەر.



PM:11:33:13/05/2020