فڕۆکەی جەنگی نەناسراو بەسەر ئاسمانی سلێمانی دا دەسوڕێتەوە

لە شەوی رابردوو و بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە فڕۆکەی جەنگی نەناسراو بە ئاسمانی پارێزگای سلێمانی و شارەکەدا دەسورێتەوە.

 

ئەمە چەند جارێکە فڕۆکەی نەناسراوی جەنگی بە ئاسمانی پارێزگای سلێمانی دا دەفڕێت و هەندێکجار هێندە دەمێنێتەوە و وا هەستدەکریت چاودێری دەکات و بۆ ئامانج دەگەڕێت.

 

تا ئیستا نە حکومەتی عێراق نە حکومەتی هەرێم هیچ راگەیاندنێکیان لەسەر ئەو فڕۆکانە بڵاونەکردۆتەوە کە سەروەری ئاسمانی عێراق پێشێل دەکەن.

 

ساڵی پار فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە جەنگیەکانی تورکیا لە چیای ئەزمەڕ دوو کادیری پارتی کرێکارانی کوردستانیان کردە ئامانج، لەناوچە سنوریەکانیش رۆژانە چاودێری جموجوڵەکانی گەریلاکانی پەکەکە دەکەن و، زۆرجاریش دەیانکەنە ئامانج و بۆردومانیان دەکەن.



AM:08:50:14/05/2020