نرخی دۆلار دادەبەزێت

بەیانی ئەمڕۆ ١٤ی ئایار نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزینی بەخۆوە بینی، هەروەها یۆرۆ و پاوەنیش نرخەکانیان دابەزینیان بەخۆوە بینی.

 

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٣ هەزارو ٢٥٠ دینار، دوێنێ بە ١٢٣ هەزارو ٥٠٠ دینار بوو، سەرەتای هەفتەش بە ١٢٣ هەزارو ٨٠٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٣ هەزارو ٢٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥١ هەزارو ٧٠٠ دینار.

 

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

 

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزارو ٤٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٧ هەزارو ٤٠٠ دینار.



AM:10:18:14/05/2020