هێرشبەری بە توانای یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی لاوتارۆ مارتینێز تەنها یانەی بەرشەلۆنەی دەوێت و نایەوێت پەیوەندی بە هیچ یانەیەکی ترەوە بکات.
رۆژنامەی مۆندۆی ئیسپانی ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، لاوتارۆ مارتینێز بە ئیدارەی یانەکەی وتووە تەنها گوێ بۆ گرێبەستی بەرشەلۆنە بگرن، ئۆفەرەکانی یانەکانی پاریس و مانچستەرسیتی رەتبکاتەوە،کە ئەم دوو یانەیەش هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.
لاوتارۆ مارتینێز نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی ١١١ ملیۆن یۆرۆیە، ئیدارەی بەرشەلۆنە توانای پێدانی ئەو پارەی نیەو دەیەوێت یاریزانی تری لە گرێبەستەکە بەکار بهێنێت.