کەرکوک.. لەرووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا سێ قوربانی لێکەوتەوە

پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ ١٤ی ئایار لە ناو شاری کەرکوک لە فڕنێکدا ئاگرێک کەوتەوەو لە ئەنجامدا سێ هاولآتی بوونە قوربانی.

 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ژمارەیەک هاولآتیش بەهۆی ئەو ئاگرەکەوە برینداربوون، هەروەها ژمارەیەک ئۆتۆمبیل و دوکان زەرەری گەورەیان بەرکەوتووە.

 

تیمەکانی ئاگرکووژاندنەوەو فریاکەوتنی تەندروستی دوای رووداوەکە بەماوەیەک زۆر گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەو خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکەو گواستنەوەی قوربانیەکان بوون.



AM:11:46:14/05/2020